@muhamad_barznjee: چەندە جوانە ناز و غیرەت شەرو جار بە جار هەڵچونت ھەموو شتێكتم خۆش دەوێ بێ لەچونت ئەو برینەشم لا جوانە بەجێی دێڵی لەسەر سینەم لام وەك نەخشە تۆ ئازاری من ئەدەیت و ھێشتاش ھەر ئەڵێم بم بەخشە گەر لەعەشقت لاریم هەبو بۆ كەسێ تر .... وردە هەست و گەر مەیلی دڵداریم ھەبوو بسكت بكە پەتی سێدار بۆ بینم حەقمە ئەوكات كە ڕۆحی خۆم لە نێو چنگی تۆ ببینم ! بەڵام گیانم تۆ بێ خەم بە خاتر جەم بە دڵم تەنیا ماڵی تۆیە باشبونی من پەیوەست بە باش بوونی تۆیە با من رونتر بۆت بێمە گۆ گوێ بگرەو خۆت لێم حاڵیكە شك و گومان بەرامبەرم لە نێو ناخی خۆت خاڵیكە من تۆم ئەوێ بەبێ مەرام بێگەردو پاك تا ئەو رۆژەی ئەچمە ژێر خاك لاریم نییە لەهیچ شتێك چی لای تۆ بێ بۆم شیرینە قسەی ڕەق و ئێش و تالیت گەر لێم حالیت گەرتۆش بۆمن هەمان هەستی بێ مەرام و بێ مەبەستی بیدركێنە ئازیز هەستت بێ دو دڵی بێنە دەستت بۆ شاراوە بێ ئەم هەستە با روحێك بین لەدو جەستە محمد برزنجی #kurdistan
muhamad_barznjee
Region: IQ
Friday 05 December 2025 19:05:41 GMT
Music
Download
Comments
♥️ngingulmhamady♥️ :
الله الله 🌹🌹هه ربژی 🌹🌹هه ربمینی🌹🌹
2025-12-05 20:51:39
1
Govar soldier :
خامەت ڕەنگین دەست خۆش 🌹
2025-12-06 21:33:13
0
Hewa Syan :
🥰🥰🥰🥰🥰🥰🥰🥰🥰
2025-12-05 19:50:24
1
Sharakam :
زۆر نایابە بەڕاستی دەستخۆش
2025-12-06 09:01:16
1
To see more videos from user @muhamad_barznjee, please go to the Tikwm
homepage.