@bachtyar..ali: ‌ئەی ئەوەی من گوناھبار دەكەیت ئەی گەمژە گوناھی من نییە تۆ ناتوانیت یاقووت ڕاو بكەیت گوناھی من نییە تۆ لە جنسی خشۆكەكانیت و من لە ڕەگەزی تۆڤان من لە جنسی خوداكانم و تۆ لە جنسی مێروولە خوساوەكانی ژێر باران من سەر بە خێڵی ئەستێرەناسەكانم، تۆ كرمفرۆشێكی بیمار تۆ پاسەوانی كەلاوەیت، من ئەندازیاری یۆتۆپیام تۆ لقی درەختێكی كرمێیت، من نوور و گڕ و ڕەشەبام گوناھی من نییە تۆ ناتوانیت گوڵ بگریت گوناھی من نییە، سەری تۆ لە دڕك زیاتر ھیچ ناگرێت ئەوەی من دەینێرم بۆ ئەبەدییەت بە تۆ ناگەڕێتەوە ئەو خاك و زەریایانەی من دروستیاندەكەم، بە گەزی پەڕپوتی تۆ ناپێورێن تۆ ئەی كڕیاری كۆنی زبڵخانەی ژیان دانی تۆ لەوە پیرترە، گوێزی پڕ حیكمەتی من بشكێنێت لوتی تۆ لەوە زەلیلترە، بۆنی باغی من بكات. ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ "بەختیار عەلی" لە دیوانی/ تا ماتەمی گوڵ تا خوێنی فریشتە لاپەڕە: ٣٣٢ #bachtyarali #بەختیارعەلی #bachtyar_ali👑 #بەختیار_عەلی #bachtyar_ali #fyp #foryou

bachtyar.ali
bachtyar.ali
Open In TikTok:
Region: IQ
Thursday 04 April 2024 09:53:45 GMT
2604
117
0
22

Music

Download

Comments

There are no more comments for this video.
To see more videos from user @bachtyar..ali, please go to the Tikwm homepage.

Other Videos


About