@bachtyar..ali: بۆ من ترسناكە! بەیانی ھەڵبژاردن دەبێت، سەدان ھەزار خەڵك لە كوردستاندا دەنگ دەدەنەوە بە پارتی و یەكێتی، بۆ من وەكو ھاوڵاتییەك ترسناكە لە كۆمەڵگایەكدا بژیم كە بزانم سەدان ھەزار كەس ڕەنگە سەروو ملیۆن كەس دەنگ بدەنەوە بەم دوو حیزبە، لە كاتیكدا سوور دەزانن ئەم دوو ھێزە، تا ئەندازەیەكی زۆر بەرپرسن لە دواكەوتنی ئینسانی كورد، بەرپرسن لە تێكشكاندنی كۆمەڵگای كورد، بەرپرسن لەو ئەزمە ئابووری و قەیرانە ئابوورییەی كە ھەیە، بەرپرسن لەو قەیرانە ئەخلاقییەی كە لە كۆمەڵگای كوردیدا ھەیە، بەرپرسن لە ھەموو ئەو شكستە مێژووییە. كەچی لەگەڵ ئەوەشدا بە بێ ھیچ وشیارییەكی مێژوویی سیاسی دیاریكراو، دەگەڕێنەوە و دەچنەوە ناو ھەمان گەمە، ئەمە كۆمەڵگایەك دروستدەكات كە لێی بترسیت، واتە كۆمەڵگایەكە ھەڵەكانی خۆی نابینێت، وە ناتوانێت چارەسەری ھەڵەكانی خۆی بكات، وە ناتوانێت ئەم ھەڵانە تێبپەڕێنێت. ئەمەش وا دەكات كە بڕوا و ئیمانت بە كایەی سیاسی تا ئەندازەیەكی زۆر تا بێت لاوازتر و لەقتر بێت. "بەختیار عەلی" چاوپێكەوتن لەگەڵ ڕۆژنامەی ھاوڵاتی ٢٠١٨ #bachtyar_ali #بەختیار_عەلی #بەختیارعەلی #bachtyarali #bachtyar_ali👑
bachtyar.ali
Region: IQ
Sunday 29 September 2024 20:23:57 GMT
Music
Download
Comments
There are no more comments for this video.
To see more videos from user @bachtyar..ali, please go to the Tikwm
homepage.