@kurdglory: مەولان : نیگای شێر ئاسات چەندە بە سامە ، چەندە مەرگ بەزێنە ! پێم بڵێ تۆ چیت وەها بێ پەروای لە تیغی ژاراوی دوژمنت کە هەتاکو دوایین نەفەسی ژیانی لێ ستاندی ؟! جا تۆ چی نیت ؟! تۆ رۆڵەی وڵاتی بەفر و خوێنیت ، تۆیت نەوەی ( دیاکۆ ) ، هێشتا خوێنی ( کەیخوسرەو ) لە دەمارەکانتا هاتوچۆ دەکات ، نۆستالژیای ( میدیا ) خەریکە تەواوی وجودت دەکرۆژێ . ئازادی ، ئامانجی هەرەبەرزی تۆیە کە چەند ساتێکی تر خوێنی گەشتی بۆ دەرێژی . چاوەکانت سوور هەڵگەراون وەلێ سووری دیدەت هۆکارەکەی هەرچییەک بێت ئەوا ترس نییە لە مەرگ ! بەڵێ ، ئاخر کورد و ترس دوو شتی تەواو لێکدیی دەچون و وێکرا هەڵناکەن ، لە فەرهەنگی کوردەواری دا بۆ ترس جێگایەک نییە ، نیگای تیژت چەقاندۆتە ئاسۆ ، ئەو شوێنەی یەکەمین مەنزڵی نەمری تۆی لێ ڕا دیارە ، بە تاڵوکەی ، خەریکە باڵ دەگری بەڵام ئەفسوس ، هەردوو مەچەکت توند لێکدی گرێدروان و برستی ئەوەت لێبراوە . ئەدی بۆ رەنگت هەڵنەبزرکاوە ، ئەی بۆ خۆت تیفتیفە داوە ؟!. جا بۆ نا ؟ ئاخر لای کورد ، مەرگ خۆی بۆخۆی زەماوەندە ، زەماوەندی نەمری و وەچنگهێنانی شەهادەت . بەڵام چاوی سوورت زادەی گریان نییە بەلکو هێمایە ، هێمای جۆش سەندنی نەفرەت ، نەفرەت لە خوێن ، نەفرەت لە شمشێر ، نەفرەت لە درندەیی ئادەمیزاد . من سوور دەزانم تۆ هەرگیز نەپاراویتەوە بۆ ژیان چون ئەمە لە سروشتی تۆی کورد ناوەشێتەوە وەلێ لە دوو داخوازی تۆ لە جەللادەکەت گومانێکم نییە . یەکەمیان ئەوەی کە دوایین هەناسەی ژیانت با بە پێوە ئۆغرکا نەک لەسەر چۆک ! دووەمیان ئەوەی کە با بکوژەکەت غەوارەیەک بێت نەک هاوزمانێک و هاوخوێنێکت ! دەزانم ئێستا زمانت شکاوە گۆ ناکەیت ، بەڵام دڵنیابە ئەوەی بە قسە نەتوت چاوەکانت درکاندیان . #like #comment #foryou #fypシ #peshmarga #kurdistan🇹🇯️ #kxk
GloRy l گلۆری
Region: IQ
Thursday 07 November 2024 15:55:02 GMT
Music
Download
Comments
Yusif Ali Abdulla :
خۆت لەسەر چ خاکێک بە کوشتن دا ؟ ، ئەوەتە بەرەڵا کان پێوە خەنی بونە !
2024-11-08 09:21:14
450
sarbaz :
ئەوە شەهیدی ئیسلام نیە بۆیە لە شەرعدا شەهید نیە
2024-11-10 16:30:21
5
kurd🚦 :
سەلەفێکانیش ئەڵێن پارەی پێشمەرگە گوناحە💔
2024-11-08 10:40:41
428
• :
بەداخەوە بەس شەهید نیە😌
2024-12-16 09:46:16
1
miran93 :
يه كى له برهم جوانكانى ١٤٠٠سال اسلام
2024-11-08 21:42:54
16
ســــــــــــــــــــەرۆم :
هەزار قەس لەچاوەکانی دیار روحی شاد🥺
2024-11-08 04:41:02
71
🪬🐆 :
ڕوحی شاد شەهید هـوجام سورچی💔🙂
2024-11-08 19:43:15
17
ℛᎯᏇᎾ 09 :
yek video yaka bom bneret
2025-05-21 08:55:37
1
هئمن ميرزا عوسمان :
قە ت لە بیر ناکرئن اینشە لا شە هادە ی شە هیدیان پئبە خشراوە سە ربە رزین بە ناوتان سلاو لە شە هیدی کوردو کوردستان
2024-11-08 00:04:41
24
“:bahez :
ڕۆحی شاد بێت انشاللە شەهیدە
2024-11-08 09:44:52
11
RebOo Translate :
برا سەیڤ دامەخە
2024-12-09 10:59:06
3
by.amyan :
مناڵی زۆر بوو بەداخەوە
2024-11-08 11:39:18
13
ME ♡ :
تەنها لەبەر ئەوەی کوردین ئاوامان ڵەگەڵ ئەکەن 💔.
2024-11-08 08:46:24
70
paywand :
نیگای شێر ئاسا☀️✨
2024-11-07 15:58:08
3
Soza :
کێ کردی و کێ ئەیخوا 💔 دڵی دایکی کێ ئەشکێ و سانا و بانە و ئەمسالاکانی ڕابوێرن لەسەر حسابی خوێنی ئەمانە 💔
2024-11-08 15:02:20
72
🖤ئارۆ🖤 :
ناوی گۆرانی
2024-11-08 09:52:02
1
🤎K🪐 :
رۆحت شاد بیت جیگات بەهەشتە ئەی قارەمانی وڵاتم،،شەهید نامرێت✌🏻😔
2024-11-07 20:36:00
27
🫧بــ ـــ ـــ ـــ ـاران🫧 :
مانای.هووجام چیە. کێشەکە. ئەوەیە من منای ناوەکەی نازانم. بۆیە لە قسەکەی. مامۆستا تەلعەت. تێناگەم
2024-11-08 13:33:31
1
Şêna :
تۆڵەت کرایەوە ✌️هوجام سورچی شەهیدی مەزن
2024-12-24 14:12:07
5
M A S :
ژەنەرالی هەمیشە زیندوو هۆجام سورچی🫡
2024-11-09 07:15:49
8
تالیا :
هەزار هەزار ڕەحمەت لە ڕوحی شەهیدانی کوردستان
2024-11-10 10:15:02
2
Ava :
ڕوحت شاد ئەی شەهید و پێشمەرگەو قارەمان خوا لێت خۆشبی💔🤲🏻
2024-11-08 20:33:30
6
a.surchii6 :
emay surchi duru xo frosh nen hamesha sar barzin😍💔
2025-05-16 13:15:32
1
qamarr.175 :
خەمی زۆر قورسە 💔
2024-11-08 19:16:52
6
࣪ ִֶָ☾. :
ئەو چاوانەی ئەبێت بیری لە چی کردبێتەوە
2024-11-08 23:23:50
4
To see more videos from user @kurdglory, please go to the Tikwm
homepage.