@soran__anwar: لَا إِكْرَاهَ فِي الدِّينِ ۖ قَدْ تَبَيَّنَ الرُّشْدُ مِنَ الْغَيِّ ۚ فَمَنْ يَكْفُرْ بِالطَّاغُوتِ وَيُؤْمِنْ بِاللَّهِ فَقَدِ اسْتَمْسَكَ بِالْعُرْوَةِ الْوُثْقَىٰ لَا انْفِصَامَ لَهَا ۗ وَاللَّهُ سَمِيعٌ عَلِيمٌ (البقرة: 256) {بەزۆر كەس موسڵمان ناكرێت}
[لَا إِكْرَاهَ فِي الدِّينِ] زۆر له هیچ كه‌سێك مه‌كه‌ن كه موسڵمان بێت، وه خه‌ڵك به ویستی خۆیانه كه موسڵمان ئه‌بن یان نا، هۆی هاتنه خواره‌وه‌ی ئه‌م ئایه‌ته ئه‌وه بوو ژن له مه‌دینه له پێش ئیسلام كه منداڵی بۆ نه‌مایا نه‌زری ده‌كرد ئه‌گه‌ر منداڵی بۆ بمێنێت بیكات به جوله‌كه، كاتێك كه جوله‌كه‌كانی (به‌نی نه‌زیر) له مه‌دینه ده‌ركران منداڵی ئه‌نصاریه‌كانیان تێدا بوو، كه‌سوكاریان وتیان رێگا ناده‌ین منداڵه‌كانمان له‌گه‌ڵ جوله‌كه‌دا بڕۆن ده‌بێت موسڵمان بن، خوای گه‌وره ئه‌م ئایه‌ته‌ی دابه‌زاند: كه زۆریان لی مه‌كه‌ن بۆ موسڵمان بوون و ئاره‌زووی خۆیانه [قَدْ تَبَيَّنَ الرُّشْدُ مِنَ الْغَيِّ] له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئیمان و كوفر و ڕێگای ڕاست و رێگای چه‌وت له یه‌كتری جیا بۆته‌وه‌و بۆ خه‌ڵكی ڕوون بۆته‌وه [فَمَنْ يَكْفُرْ بِالطَّاغُوتِ وَيُؤْمِنْ بِاللَّهِ فَقَدِ اسْتَمْسَكَ بِالْعُرْوَةِ الْوُثْقَى لَا انْفِصَامَ لَهَا] جا هه‌ر كه‌سێ كوفر به تاغوته‌كان بكات وه ئیمان به‌خوای گه‌وره بێنێ ئه‌وه ده‌ستی گرتووه به حه‌بل و په‌تی هه‌ره به‌هێزه‌وه كه ئیسلام و قورئان و لا إله إلا الله یه كه به‌هیچ شێوازێك ئه‌و حه‌بل و په‌ته پچڕانی بۆ نیه تا ئه‌تگه‌یه‌نێ به به‌هه‌شت [وَاللَّهُ سَمِيعٌ عَلِيمٌ (256)] وه خوای گه‌وره زۆر بیسه‌رو زانایه. بەرنامەی ”قورئانی پیرۆز — پەڕتووکی خودا“ بۆ ئایفۆن و ئایپاد: https://apple.co/3XMyuKB
soran
Region: IQ
Sunday 05 January 2025 05:15:17 GMT
Music
Download
Comments
๛ ෴ ⊱ A u s a m a ⊰ ෴ ๛ :
👑الله اكبر👑👑💖🏔️💖👑👑 الله اكبر 👑🌹
2025-04-21 16:43:08
1
Rasha Gaian :
🌹🌹🌹
2025-01-05 21:09:20
1
To see more videos from user @soran__anwar, please go to the Tikwm
homepage.