@mamosta_muhamad_alawi: دوعای موسڵمان بۆ برا موسڵمانەکەی لەو کاتەی برا موسڵمانەکەی ئاگای لێ نیە کاتێک دوعای بۆ دەکات : پێغەمبەری خوا ﷺ فەرمویەتی : دَعْوَةُ المرْءِ المسْلِمِ لِأَخِيهِ بِظَهْرِ الْغَيْبِ مُسْتَجَابَةٌ . صحيح: رواه مسلم (2733). واتە : دوعای موسلمان بۆ براکەی بەنهێنی گیرایە و وەڵامدراوەیە . ٢_ دوعای کەسی ستەملێکراو : ٣_ دوعای گەشتیار : ٤_ دوعای دایک یان باوک بۆ منداڵەکەی : پێغەمبەری خوا ﷺ فەرمویەتی : «ثَلَاثُ دَعَوَاتٍ مُسْتَجَابَاتٌ لَا شَكَّ فِيهِنَّ: دَعْوَةُ المَظْلُومِ، وَدَعْوَةُ المُسَافِرِ، وَدَعْوَةُ الوَالِدِ عَلَى وَلَدِهِ» . حسَّنه الألباني. واتە : سێ دوعا وەڵامدراوەن بەبێ گومان : دوعای کەسی ستەملێکراو ؛ وە دوعای کەسی گەشتیار ؛ وە دوعای باوک یان دایک بۆ منداڵەکەی . ٥_ دوعای کەسی ڕۆژوەوان : ٦_ دوعای پێشەوای دادپەروەر : ٧_ دوعای ئەوکەسانەی زۆر زیکر و یادی خوا دەکەن : پێغەمبەری خوا ﷺ فەرمویەتی : «ثَلَاثَةٌ لَا تُرَدُّ دَعْوَتُهُمْ : الصَّائِمُ حَتَّى يُفْطِرَ، وَالإِمَامُ العَادِلُ، وَدَعْوَةُ المَظْلُومِ» . صحَّحه الألباني. واتە : سێ کەس دوعاکەیان رەت ناکرێتەوە : کەسی رۆژوەوان هەتا ئەوکاتەی فتاردەکاتەوە ؛ وە پێشەوای دادپەروەر ؛ وە دوعای کەسی ستەملێکراو . وە لەفەرمودەیەکی تردا فەرمویەتی : « ثَلَاثَةٌ لَا يَرُدُّ اللهُ دُعَاءهُمُ : الذَّاكِرُون اللهَ كَثِيرًا، وَدَعْوَةُ المظْلُومِ، وَالْإِمَامُ المقْسِطُ » حسنه الألباني . واتە : سێ کەس دوعاکەیان رەت ناکرێتەوە : ئەوانەی زۆر زیکر و یادی خوا دەکەن ؛ وە دوعای کەسی ستەملێکراو ؛ وە دوعای پێشەوای دادپەروەر . ٨_ دوعای منداڵی ساڵح بۆ باوکی یان دایکی : پێغەمبەری خوا ﷺ فەرمویەتی : «إِنَّ الرَّجُلَ لَتُرْفَعُ دَرَجَتُهُ فِي الجنَّةِ فَيَقُولُ: أَنَّى هَذَا؟ فَيُقَالُ: بِاسْتِغْفَارِ وَلَدِكَ لَكَ» صححه الألباني في صحيح الجامع (1617). واتە : کەسی واهەیە لەبەهەشتدا پەلەی بەرز دەبێتەوە و ئەڵێت ئایە ئەمە بەهۆی چیەوەیە ؟ پێی دەوترێت : بەهۆی دوای لێخۆشبوون کردنی منداڵەکەت بۆت . ٩_ لەکاتی هەستان لەخەو لەشەودا : پێغەمبەری خوا ﷺ فەرمویەتی : هەرکەسێک بەشەو لەخەو هەستا و بڵێت : لَا إِلَهَ إِلَّا اللهُ وَحْدَهُ لَا شَرِيكَ لَهُ ، لَهُ المُلْكُ وَلَهُ الحَمْدُ ، وَهُوَ عَلَى كُلِّ شَيْءٍ قَدِيرٌ ، الحَمْدُ لِلهِ ، وَسُبْحَانَ اللهِ ، وَلَا إِلَهَ إِلَّا اللهُ، وَاللهُ أَكْبَرُ ، وَلَا حَوْلَ وَلَا قُوَّةَ إِلَّا بِاللهِ ؛ پاشان بڵێت : اللهم اغفر لي . واتە : خوایە لێم خۆشبە ؛ یان دوعا بکات ؛ وەڵامی دەدرێـتەوە ؛ وە ئەگەر دەست نوێژ بگرێت و نوێژ بکات نوێژەکەی قەبول دەبێت . رواه البخاري (1154). ١٠_ دوعای ئەوکەسەی بە دەست نوێژ و بەدەم زیکرەوە دەخەوێت پاشان هەڵدەستێت و دوعا دەکات : پێغەمبەری خوا ﷺ فەرمویەتی : «مَا مِنْ مُسْلِمٍ يَبِيتُ عَلَى ذِكْرٍ طَاهِرًا، فَيَتَعَارُّ مِنَ الليْلِ، فَيَسْأَلُ اللهَ خَيْرًا مِنَ الدُّنْيَا وَالْآخِرَةِ إِلَّا أَعْطَاهُ إِيَّاهُ» . صححه الألباني. واتە : هیچ موسڵمانێک نیە بە دەست نوێژ و بەدەم زیکرەوە بخەوێت ؛ پاشان بخەبەری بێتەوە و داوای خێری دونیا و دوارۆژ لەخوا بکات ئیلا خوای گەورە پێی دەبەخشێت . ١١_ پارانەوە بە دوعای پێغەمبەر یونس علیه السلام : پێغەمبەری خوا صلى اللە علیه وسلم فەرمویەتی : دوعای پێغەمبەر یونس کاتێک لەناو زگی حوتدا فەرمووی : لا إِلَهَ إِلَّا أَنْتَ سُبْحَانَكَ إِنِّي كُنْتُ مِنَ الظَّالِمِينَ . هیچ موسلمانێک نیە بەم دوعایە لەخوا بپارێتەوە ئیلا خوای گەورە وەلامی دەداتەوە . صححه الألباني. ١٢_ پاڕانەوە بە اسم الله الاعظم :
پەیجی مامۆستا محمد عەلەوی
Region: IQ
Saturday 19 April 2025 09:54:45 GMT
Music
Download
Comments
kamal.banibnoki :
خوا ڕە حمان پێبکات
2025-04-20 18:26:21
0
ڕائد عەدنان :
❤❤❤🥰🥰🥰لا حول ولا قوه الا بالله
2025-04-22 19:33:05
0
Yad :
استغفر الله
2025-04-20 00:33:27
0
zyiadgashaw :
ڕەحمەتی خواو لێ بێت
2025-04-22 07:11:26
0
کاپتن ئاوات :
بارک اللە
2025-04-19 21:39:46
0
شوشەواتی ئەوروپی لاوی :
جزا ک للە خیڕا
2025-04-19 16:48:51
0
Rebin bebak :
ربنا هب لنا من أزواجنا وذرياتنا قرة عين🙏🙏🙏
2025-04-21 14:00:51
0
ارام :
جزاک اللە
2025-04-19 21:26:08
0
سیدشوان :
آللە آکبر
2025-04-19 19:02:51
0
user7624885008842 :
جادةرويش كوئ لةوة دةكرن؟
2025-04-19 16:23:04
0
Esa Osman :
🥰🥰🥰🥰🥰🥰🥰🥰🥰🥰سڵاو لەمامۆستای زۆربەڕێز هەربژیت یارب العالمین
2025-04-19 22:57:05
0
kamil :
🥰
2025-06-02 12:24:18
0
user8050492718598 :
🌹🌹❤❤❤💚💜💙🌹💙
2025-05-18 18:00:07
0
ihsansaedahmed :
🥰🥰🥰❤❤❤
2025-05-16 03:36:25
0
گوندی گەویلان بۆتان :
🥰🥰🥰
2025-05-04 09:18:48
0
Muhammad Jaza268 :
🥰🥰🥰
2025-04-23 14:39:18
0
غریبی سالەکۆڵ :
🤲🤲🤲
2025-04-22 07:25:21
0
. :
🥰🥰🥰🥰🥰🥰🥰
2025-04-22 07:09:02
0
Faraedun Ahmad :
❤❤❤
2025-04-20 21:31:29
0
warty warty :
🥰🥰
2025-04-20 18:42:25
0
hassan_fatah :
🥰🥰🥰
2025-04-20 08:21:00
0
Masti🩵 :
🌹🌹🌹
2025-04-19 23:03:09
0
کاپتن ئاوات :
🥰🥰🥰
2025-04-19 21:39:35
0
To see more videos from user @mamosta_muhamad_alawi, please go to the Tikwm
homepage.