@hastyar092: بەمە دەڵین خۆشەویستی ڕاستەقینە یەكێك لە جوانترین شاكارەكانی بێخود كە بۆ پێغەمبەر ی (ﷺ) نوسیوە .... دڵی من سەربردەی ئەو شیعرە بەو شێوەیە باس دەکرێ رۆژێکیان لە دوای نوێژی بەیانی مامە پیرەیەک بێخودی شاعیری بینی و پێی وت: بێخود ئەو شەو خەوێکم پێوە بینیوی،ئەویش وتی :چی بوو بۆم بگێڕەوە؟ ،مامە پیرەش دەستی بەگێرانەوەی خەوەکەی کردو وتی: لەخەونمدا پێغەمبەر{ﷺ} بە تەنیشتم دا رۆیشت و سەلامێکی لێکردم و منیش وەڵاممدایەوە و وتم : علیکم السلام یا رسول الله یاخوا بەخێربێی فەرموو بۆ کوێ دەچی؟ پێغەمبەر{ﷺ} فەرمووی: دەمەوێ بچمە لای بێخودی شاعیر، پاشان هەندیک رۆیشت و لە نیوەی رێگادا گەڕایەوە و دەستێکی بڵند کرد و رۆیشت. مامە پیرە لە قسەکانی بەردەوام بوو کاتیک سەری هەڵبڕی سەیری کرد بێخود چاوی پڕ فرمێسک بوو بوو ، تا دڵۆپە فرمێسکەکانی ریشی تەڕکردبوو، بێخود وتی : والله ئەمشەو لە خزمەت خۆشەویستدا بووم{ ﷺ}بە قەصیدەیەک تا درەنگانێکی شەو ، ئیتر لە ناوەندی قەصیدەکە ئاگام لە خۆم نەماو خەوم لێکەوت ، هەر بۆیە پێغەمبەر{ﷺ} لە نیوەی ڕێگادا گەڕایەوە . دەقی شیعرەکە : لەو ڕۆژەوە ڕۆیشتــووە تۆراوە دڵــی من هەرچەند ئەگەڕێم بێ سەروشوێن ماوە دڵی من ئــاخـــۆ بـە چ شاخێكەوە گیرساوە دڵی من یــاخــــۆ بــە چ داخێكەوە سـوتـاوە دڵــی من ئەو هەم دەمی غەمخوارو نەدیمی منە یـــاڕەب ئـەو مەحڕەمـی ئەسرارو قەدیمی منە یـــاڕەب ئەو گەوهەری شـەهـوارو یەتیمی منە یـــاڕەب كـەوتـۆتــە چ بەحرێكەوە خنكاوە دڵـــی مــن مەجنـونـی دوو گـێسـوی چ لەیلایەكە ئـــــاخــۆ یا وامـیـقــی جـــادووی چ عەزرایەكە ئـــــاخــۆ دێـــوانــەی ئاهوی چ سەحرایەكە ئـــــاخــۆ كـــام چـیهــرە پەری دیــوە كـە ترساوە دڵی من ئەتلێتەوە گـاهـێ بەخـەیـــاڵی خەت و خاڵی ئەخولێتەوە گـاهــێ بە چرای شەوقی جەماڵی نـازانـی ئـەگەر چـۆنـە بەدەست دەردەوە حـاڵی وەك پوش و پەڵاشێكە بەدەم بـاوە دڵـــی مــن لەو چــۆڵــی بیابانە ئــەبــێ یاوەری كـــێ بێ یا بـەو كە ژو كێوانەوە سـەودا سـەری كـێ بێ یالەت لەت و ئەفگاری موژەی خەنجەری كێ بێ چۆن ماوە لەسەد لاوە كە كوژراوە دڵی من بۆچی نەڕژێ سەیلی سروشكم وەكو باران بۆچی وەكو یەعقوب نەبمە شوهرەی شاران لەو یۆسفە پرسیومە لە بێگانە و یاران هەر گیز نییە سۆراخی لەهیچ لاوە دڵی من بۆخۆی بگریم یا نەفەسی پەردە دڕاوی یا بۆ جگەری كون كون و سەد پارە كراوی چی كردوە یاڕەب كە خەو و خواردن و ئاوی دایم غەم و بێداری و خوێناوە دڵی من چ بكەم ، چ بڵێم ، بۆ دڵەكەم كارییە دەردم شاهیدی منن مویی سپی و چیهرەیی زەردم خۆڕایی نییە ناڵەی گەرم و دەمی سەردم هەڵبەت بە بەڵایەكەوە ئاڵاوە دڵی من ئەوسینە لە غەش خاڵییە،ئەو بێ ڕك و كینە ئەو خادیمی شەرعی نەبەوی و میلەت و دینە مەعلوم چووە بۆ خزمەتی سالاری مەدینە وام زانی كە فەوتاوە ، نەفەوتاوە دڵی من زاتێكی وەهای گرتووە ڕۆحم بە فیدای ئەو شاهان شەو و ڕۆژ دێنەقەدەم بۆسی گەدای ئەو بێخود مەبە ئیتر بە ئومێد و بەتەمای ئەو نایەتەوە لات گەر سەری داناوە دڵی من اللهم صل علی محمد وعلی ال محمد #foryou #fyp #اللهم_صلي_على_نبينا_محمد

Hastyar
Hastyar
Open In TikTok:
Region: IQ
Thursday 01 May 2025 20:11:50 GMT
1388
265
13
17

Music

Download

Comments

mryamjyan
⛓️🗝️ℳℛ𝒴𝒜ℳ𝒥𝒴𝒜𝒩 :
أللهم صل وسلم على نبينا محمد
2025-05-01 20:16:55
0
ka98764232
Karwan :
🥰🥰🥰
2025-05-03 02:44:14
0
bahary.qadr
Bahary.Qadr. :
💚💚💚🥺🥺
2025-05-02 20:27:18
0
awatjaf58
awat jaf :
🥰🥰🥰
2025-05-02 07:28:12
0
dana.hajee
dana.hajee :
💚💚💚
2025-05-02 00:42:33
0
quran.al.dlana
أبــن الــكـوردي💚 :
🥺💚
2025-05-01 20:17:47
0
darinkoye7
Darin koye1 :
💚💚💚
2025-05-01 20:16:28
0
muslim_kurdi77
𝐌𝐮𝐬𝐥𝐢𝐦 ✹ 𝐾𝑢𝑟𝑑𝑖 :
♥️♥️♥️♥️♥️♥️
2025-05-01 22:33:21
1
muslim_kurdi77
𝐌𝐮𝐬𝐥𝐢𝐦 ✹ 𝐾𝑢𝑟𝑑𝑖 :
💚💚💚💚💚💚
2025-05-01 22:33:20
1
user523905523231
شێرزاد کۆڕی :
🥰🥰🥰🥰🥰🥰
2025-05-02 06:32:20
0
ariamuhamad345
Aria berawaye :
🥺
2025-05-01 22:01:55
0
To see more videos from user @hastyar092, please go to the Tikwm homepage.

Other Videos


About