@arkan_kurdi3: خۆ شوشتنی ڕۆژی هەینی لەبەر نوێژی هەینی یە و لەبەر چوونە بۆ مزگەوت ، لەبەر ئەم فەرموودەیەیی پێغەمبەر صلَّى الله عليه وسلَّم: «مَنِ اغْتَسَلَ يَوْمَ الجُمُعَةِ غُسْلَ الجَنَابَةِ ثُمَّ رَاحَ فَكَأَنَّمَا قَرَّبَ بَدَنَةً»(٢) الحديث، واتە : هەر کەسێک لەڕۆژی هەینیدا خۆی بشوات هەروەک چۆن خۆی دەشوات بۆ لەش گرانی پاشان بچێت بۆ مزگەوت ئەوا وەک ئەوە وایە حوشترێکی کردبێتە خێر . وەهەروەها لەبەر فەرموودەیەیی کە ابنِ عُمَرَ رضي الله عنهما گێڕاویەتیەوە ودەڵێت : گوێم لە پێغەمبەری خوا صلَّى الله عليه وسلَّم بوو دەیفەرموو : «مَنْ جَاءَ مِنْكُمُ الجُمُعَةَ فَلْيَغْتَسِلْ»(٣). واتە : هەر کەسێک لەئێوە هات بۆ نوێژی هەینی با خۆی بشوات . ئا ئەم دوو فەرموودەیە هەموو کەسێکی باڵغ دەگرێتەوە جا پیاو بن یاخود ئافرەت وکەسی ئازاد بن یاخود بەندە (٤). پاشان ئافرەت لایەنی کەم پێویستە حەفتەی یەک جار خۆی بشوات ، و باشتر وایە ئەو خۆشوشتنە لەڕۆژی هەینیدا بێت ؛ لەبەر ئەم فەرموودەیەیی کە ئیمامی النسائيُّ بەم لەفزە گێڕاویەتیەوە : «عَلَى كُلِّ رَجُلٍ مُسْلِمٍ فِي كُلِّ سَبْعَةِ أَيَّامٍ غُسْلُ يَوْمٍ وَهُوَ يَوْمُ الجُمُعَةِ»(٥). واتە : پێویستە لەسەر هەموو موسوڵمانێکی پیاو لەهەر حەوت ڕۆژێکدا جارێک خۆی بشوات ، ئەوەش ڕۆژی هەینی یە . جا فەرموودەکە هەرچەند باسی پیاوی کردووە ، بەڵام ئافرەتیش دەگرێتەوە لەبەر ئەم فەرموودەیەیی پێغەمبەر صلَّى الله عليه وسلَّم : «النِّسَاءُ شَقَائِقُ الرِّجَالِ»(٦) واتە : ئافرەتان هاوشێوەی پیاوانن . واتە : لەحوکمێکدا کەبەڵگەیەک نەبێت لەسەر تایبەتی بەپیاوانەوە . جا ئەو فەرموودەیە بەچەند شێوازێکی تر هاتووە کەتایبەتی نەکردووە بەپیاوانەوە حەتمەن ئەوە ئەوەی لێ دەخوێندرێتەوە کەئافرەتیش هەمان حوکمی هەیە وتایبەت نی یە بەپیاوانەوە ، لەوانە : ئەو فەرموودەیەیی کە ئەبو هوڕەیڕە رضي الله عنه گێڕاویەتیەوە ودەڵێت : پێغەمبەر صلَّى الله عليه وسلَّم فەرمووی : «للهِ تَعَالَى عَلَى كُلِّ مُسْلِمٍ حَقٌّ أَنْ يَغْتَسِلَ فِي كُلِّ سَبْعَةِ أَيَّامٍ يَوْمًا»(٧). واتە : خودا واجبی کردووە لەسەر هەموو موسوڵمانێک لەهەر حەوت ڕۆژێکدا ڕۆژێک خۆی بشوات . ئا ئەم فەرموودەیە ئافرەت و عەبد و موسافیر و ئەو کەسانەش دەگرێتەوە کەعوزریان هەیە ونایەن بۆ نوێژی هەینی ، جا تایبەت کردنی بەڕۆژی هەینی یەوە بۆ چاکی وفەزڵەکەی دەگەڕێتەوە . بەڵام ئافرەت وجگە لەویش ئەوانەی کەدەیانەێت بچن بۆ نوێژی هەینی وئامادەی نوێژی هەینی دەبن ئەوا پێویستە لەسەریان خۆیان بشۆن ؛ چونکە ئەو خۆشوشتنە پەیوەندی بەچوون بۆ مزگەوتەوە هەیە نەک خودی نوێژی هەینی(٨) ـ هەروەک لەفەرموودە سەحیحەکاندا ئاماژەی پێ دراوە . ئەم فەرموودەیە کە ئیمامی أبو داود وجگە لەویش گێڕاویانەتەوە ئەو بۆچوونە بەهێز دەکات وپشت ڕاستی دەکاتەوە : «عَلَى كُلِّ مُحْتَلِمٍ رَوَاحٌ إِلَى الجُمُعَةِ، وَعَلَى كُلِّ مَنْ رَاحَ إِلَى الجُمُعَةِ الغُسْلُ»(٩). واتە : خۆ شوشتن پێویستە لەسەر هەموو کەسێکی پێگەیشتووی باڵغ کەدەچێت بۆ مزگەوت ، وەهەروەها لەسەر هەموو ئەوانەی دەچن بۆ نوێژی هەینی
ٲرکان کوردی ( ١ )
Region: IQ
Thursday 29 May 2025 16:45:11 GMT
Music
Download
Comments
Muhammad Abdulrazaq :
ئەم قارئە ناوی چیە برام
2025-06-03 18:04:12
0
To see more videos from user @arkan_kurdi3, please go to the Tikwm
homepage.