@sncawi: وەحی بۆ پێغەمبەر هات تا بانگەوازەكەی ئاشكرا بكات ، دیمەنێكی بەهێز وكاریگەر لە فیلمی ریسالە ساڵی تازەی کۆچی پیرۆز بێت ئەمڕۆ یەکەم رۆژی ساڵی نوێی کۆچییە 1447 ساڵ لەمەوبەر، پێغەمبەری ئیسلام، محەمەد (د.خ)، لە مەککەوە بەرەو مەدینە کۆچی کرد و ئەم کۆچەش بە وەرچەرخانێکی گرنگ دادەنرێت لە بڵاوبوونەوەی ئایینی ئیسلامدا، هەر بۆیە لەلایەن عومەری کوڕی خەتاب، دووەم خەلیفەی راشدینەوە وەک سەرەتای ساڵنامەی کۆچی دیاریکرا. کۆچکردنی پێغەمبەر (د.خ) لەگەڵ هاوەڵانی لە مەککەوە بۆ مەدینە، لە سەرەتای بڵاوبوونەوەی ئایینی ئیسلامدا بە بناغەی بنیاتنانی دەسەڵاتی ئیسلامی دادەنرێت لە نیمچەدوورگەی عەرەبی. ئەم کۆچە چەند دەرئەنجامێکی گرنگی هەبوو، وەک؛ دوای گەیشتنی پێغەمبەر (د.خ) بۆ شارەکە، ناوەکەی لە (يثرب)ەوە بۆ مەدینە (شارەکەی پێغەمبەر) گۆڕدرا و لەو کاتەوە هەتا ئێستا ناوەکەی هەر بە مەدینە ماوەتەوە، هەروەها یەکێکی تر لە دەستکەوتەکانی کۆچەکە بنیاتنانی یەکەمین مزگەوت بوو لە ناوەندی شارەکەدا، کە بووە ناوەندی بڕیار و راوێژی موسڵمانان. گرنگترین دەستکەوتی کۆچی پێغەمبەر (د.خ) بۆ مەدینە لەگەڵ هاوەڵانیدا، دروستکردنی برایەتی بوو لەنێوان خەڵکی مەدینە و کۆچبەرەکانی مەککە، هەروەها دانانی دەستووری مەدینە کە لە 52 بەند پێکهاتبوو و تێیدا ئەرک و مافی هەمووانی بەبێ جیاوازی دیاریکردبوو و بووە بناغەیەکی بۆ مافی هاووڵاتیبوون.

ســنجــاوی
ســنجــاوی
Open In TikTok:
Region: IQ
Thursday 26 June 2025 14:00:27 GMT
5166
319
4
11

Music

Download

Comments

rebaz_xaiat
ريباز خه يات :
❤️❤️❤️
2025-06-28 11:17:48
0
agha._.agha._.5
Agha ._.agha :
🥰🥰🥰
2025-06-26 23:22:34
0
7ama_haruti77
حەمەی_حاجی_صدرالدین👑🖤 :
♥️♥️♥️
2025-06-26 22:19:20
0
a7ayshex00
a7ayshex00 :
💚💚💚
2025-06-26 16:09:08
0
To see more videos from user @sncawi, please go to the Tikwm homepage.

Other Videos


About