@chanall.post: بەڕووتی وەرە سەر بالکۆنەکە تا چۆلەکەکان ئەو ڕۆژە بکەن بە؛ پشوی فەرمی. تا چیتر لێوم لەسەر سمتە لووسەکەت نەخزێ و بەرنەبێتەوە خوارێ؛ بەگەڵای( تاتوو) پەرژینی دەکەم. گەردنم ماچ کردی.. داوێنت بو بە ئاگردان و گۆپکی مەمەکانت بوون؛ بە دوو پشکۆ. لەشت بێزارە لە جل! وردە وردە ئەندامە ئازادی خوازەکانت ئەو زیندانە دەشکێنن . ڕۆژێک دێ ، لەقەلەباغترین شەقامی شاردا, بەڕوتی پیاسە دەکەی. تۆ جوانترین درەختی کاتێک وەک پایز، گەڵاکانی بەرت، فڕێدەدەیتە بەر پێت. جوانترین ڕەنگ ڕەنگی پێستە ڕەنگی ڕووتی ڕەنگی ئۆرگازم دەنگی ئەو ئاوەی بەتەوژم, لە درزی جەستەتا دێتە دەرێ پارچەیەک موزیکێکی جیاوازە. لەناو دەممدا، دە کەوچک هەنگوینن؛ پەنجەکانی پێت. دەست بە قۆڵی پەنیرت دادێنم پەنجەکانم دەبن بە؛ دە چلوورە قەیماغ. چۆرێک لیکم خستە ناوکە قووڵەکەتەوە بوو بە؛ کانی شەراب. کەجووت دەبین دەبین بەتاک "موو" نەبوایە، ئەندامە لووسەکانی تۆو ئەندامە زبرەکانی خۆمم، بۆ جیا نەدەکرانەوە . کەلەئەڤین کردندا تەواو دەبین دەکەوینە سەر پشت و سەیر دەکەین بنمیچەکە بووە بە ئاسمانێک تژی لە؛ جریوە جریوی ئەستیرە. پشیلە سپیەکە کلکی داوەتە بەر ئەو تنۆکە ئاوانەی لە ستیانەکەی سەر تەنافەوە دەتکێنە خوارێ. ئەی ژن تەنیا لای تۆیە - حەقیقەت لەساتە وەختی؛
chanal.post
Region: IQ
Thursday 24 July 2025 11:46:24 GMT
Music
Download
Comments
أحمد العبيدي 🌺🌹🌺🌹🥀 :
💞💞💞
2025-07-24 11:48:02
0
To see more videos from user @chanall.post, please go to the Tikwm
homepage.