@farmanda_zeravani: ئەڤ گۆتارا من ل ٢٠٢٥/٩/٦ ب سپاسیڤە ل مالپەرێ باسنیوز بەلاڤ بوویە: فه‌رمانده‌ی فه‌رمانده‌یی پێشمه‌رگه‌ی زێره‌ڤانی، ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كات كه‌ هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان به‌ ڕابه‌رایه‌تیی سه‌رۆك بارزانی، قارەمانێتییەكی گه‌وره‌ی تۆمار كردووه، بۆیە ئێستا ئەو هێزە، هێزێكی نێودەوڵەتییە و لە ناو دڵی ئەورووپادا رێزی لێ دەگیرێت. فەریق عەزیز وەیسی، فه‌رمانده‌ی فه‌رمانده‌یی پێشمه‌رگه‌ی زێره‌ڤانی، بۆ (باسنیوز) گوتی: "پیشمه‌رگه‌ هێزێكی نێوده‌وڵه‌تییه‌ و سه‌لمێنراوه‌ كە پێشمه‌رگه‌ ته‌نیا بۆ كورد و كوردستان تێكۆشانی نه‌كردووه‌ و ته‌نیا له‌ عێراقیش كار ناكات، بەڵكوو له ‌چوارچێوه‌ی هێزێكی عێراقیدا پێشمه‌رگه‌ هێزێكه‌ توانیویه‌تی پێش هه‌موو هێزه‌كانی دیكه‌ی جیهان شه‌ڕ بۆ مرۆڤایه‌تی و پاراستنی مرۆڤایه‌تی بكات. ئه‌مه‌ بۆ خاتری دڵنه‌وایی پێشمه‌رگه‌ ئه‌م قسه‌یه‌ نه‌كراوه‌، ئه‌وه‌تا له‌ پاریس رێڕه‌وی پێشمه‌رگه‌ ده‌كرێته‌وه‌، ئه‌م ناوه‌ بۆ هه‌تاهه‌تایه‌ ده‌مینێته‌وه‌، واته‌ ئه‌گه‌ر رۆژێك له‌ رۆژان سیسته‌مه‌كه‌شیان بگۆڕدرێت، به‌ڵام هه‌ر دەڵێن ئێره‌ پاركی پێشمه‌رگه‌یە، بۆیه‌ ئه‌م ڕێوڕەسمە زۆر گرنگ بوو و هه‌ر كه‌سێك له ‌هه‌ر كوێی دونیا بچێته‌ ئه‌و پاركه‌، دەڵێت ئه‌مە ڕێڕەوی پێشمه‌رگه‌یه‌. خه‌ڵكانێك ره‌نگه‌ نه‌زانن پێشمه‌رگه‌ چییه‌؟ به‌س كاتێك دەچنە پاركەكە و ده‌پرسن ئه‌مانە كێنه‌ و چین و چیان كردووه‌؟ هه‌موو وەڵامەكان وه‌رده‌گرن و له وڵاتی خۆیان باسی ده‌كه‌ن.“ ڕوونیشی كردەوە: "وڵاتانی جیهان گرنگی بە هەرێمی کوردستان و پێشمەرگە دەدەن، هەروەها ڕێز لە خەبات و قوربانیدانی پێشمەرگە دەگرن. هێزه‌ سه‌ربازییه‌كان به ‌فه‌رمانده‌كانیانه‌وه‌ ده‌ناسرێنه‌وه‌، ئه‌گه‌ر فه‌رمانده‌یه‌كی قاره‌مان هه‌بێت پێشمه‌رگه‌یه‌كی قاره‌مانیش ده‌بێت. جه‌نابی سه‌رۆك بارزانی كه‌ فه‌رمانده‌ و سیمبولی پێشمه‌رگه‌یه‌، كاتێك پێشمه‌رگه‌ ئه‌و قاره‌مانیه‌تیه‌ تۆمار بكات، به ‌ئه‌كیدی فه‌رمانده‌كه‌یان له‌و ئاسته‌ به‌رزه‌ بووه و پیشمەرگەی مەیدانی بووە‌. بە دڵنیاییەوە پێشمه‌رگه‌ وره‌ی و مه‌عنه‌وتی خۆیان له‌ سه‌رۆك بارزانی وه‌رگرتووه‌، له‌ ئه‌نجامی فه‌رمانده‌كردنێكی پڕپلان و عه‌قڵانییه‌ت و وردی و زیره‌كیی سه‌رۆك بۆ پێشمه‌رگه‌ و فه‌رمانده‌كان و خۆشی له‌ناویان بووه‌ و پیشه‌نگایەتی كردووه‌.“ گوتیشی: ”ئه‌مانە هۆكار بوون بۆ سه‌ركه‌وتنی گه‌وره‌ی پێشمه‌رگه، زۆر جار سه‌رۆك وه‌ك پێشمه‌رگه‌ نه‌ك فه‌رمانده‌ شەڕی كردووه‌، بینیمان له‌سه‌ر چیای شه‌نگال كه‌ چۆن پێشمه‌رگانه‌ له‌ناو پێشمه‌رگه‌كان بوو، ئه‌مه‌ جگه‌ له‌وه‌ی سه‌رۆك وه‌ك رێبه‌ری گه‌وره‌ی گه‌لی كوردستان و وه‌ك سه‌ركرده‌ و كارێزمایەكی كورد رۆڵی گه‌وره‌ی هه‌بووه‌ بۆ پێشخستنی دۆزی پێشمه‌رگه‌ و ناسینی له‌ ئاستی نێوده‌وڵه‌تی.“ فه‌رمانده‌ی فه‌رمانده‌یی پێشمه‌رگه‌ی زێره‌ڤانی بۆ (باسنیوز) دووپاتی كردەوە: ”5ی 9 بۆ هەموو کوردستان ڕۆژێکی مێژووییە، چونکە لە فەرەنسا ڕێز لە خەبات و قوربانیدانی هێزی پێشمەرگە دەگیرێت. هەروەها فەرەنسا و وڵاتانی دیکەی جیهان، بەردەوام هاوکار و پشتیوانی پێشمەرگە بوونە و پێشمه‌رگه‌ هێزی شەڕكه‌ر نییه‌ به ‌ته‌نیا، بەڵكوو پێشمه‌رگه‌ پارێزه‌ری ئاشتی و ئازادی و دیموكراتییه. شه‌ڕ بژارە‌ی پێشمه‌رگه‌ نییه‌، ئه‌و كاته‌ی شه‌ڕ ده‌كرێ كە دەستدرێژیمان بكرێتە سەر، بەڵام شه‌ڕ له‌پێناوی مافی مرۆڤ و دیموكراتییه‌ ده‌كرێت. سه‌رۆك بارزانی له ‌فه‌ره‌نسا ئه‌وه‌ی خسته‌ روو كه‌ پێشمه‌رگه‌ پارێزری ئه‌و ده‌سكه‌وتانه‌ی كوردستانه‌ كه‌ جیهان شانازییان پێوه‌ ده‌كات.“ عەزیز وەیسی پێیوایە كە گرنگە 5ی ئەیلوول ”وەک ڕۆژی پێشمەرگە“ بناسێنرێت. گرنگه‌ پێشمه‌رگه‌ش رۆژێكی خۆی هه‌بێت، راسته‌ هه‌ندێك جار ناكۆكی هه‌یه‌ له‌سه‌ر مێژووه‌كه‌ی، به‌ڵام گرنگه‌ سه‌ردانی سه‌رۆك بۆ فەرەنسا و كردنه‌وه‌ی ئه‌و رێڕەوە بكرێته‌ رۆژی پێشمه‌رگه‌. چونكە پێشمه‌رگه‌ ئێستا هاوپه‌یمانی هێزه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كانه‌ و ئێستا پێشمه‌رگه‌ هێزێكی نێوده‌وڵه‌تییه، بۆیە ده‌بێت زیاتر كاری له‌سه‌ر بكرێت، ناكرێت هه‌موو كاره‌كه‌ش له‌سه‌ر شانی سه‌رۆك بارزانی بهێڵرێته‌وه‌، راستە سه‌رۆك بارزانی پێگه‌یه‌كی به‌هێزی نێوده‌وڵه‌تیی هه‌یه‌، بەڵام ده‌بێت به ‌هه‌مووشمان هاوكار بین و لەبەر رۆشنایی رێنوێنییەكانیدا بەرگری لە كوردستان و ناوی پێشمەرگە بكەین.“#farmanda_zeravani

فه رمانده ي زيره ڤاني
فه رمانده ي زيره ڤاني
Open In TikTok:
Region: IQ
Saturday 13 September 2025 10:34:11 GMT
38359
2249
87
48

Music

Download

Comments

muhamad_ak360
🦅🖤 :
سیدی💛🦅
2025-10-09 13:28:15
2
nalli_7
🌼͜⃝⃔🇹🇯ňấℓℓĨ🔥 :
ئەی نەیگوت ئەوانەی ساڵێکە بایۆمەتریان کردووە چیان بەسەردێ ؟؟
2025-09-13 20:31:24
4
lehat...95
.𝒍𝒆𝒉𝒂𝒕.95🐆 :
زيره فاني❤🙏🏻
2025-10-19 14:58:15
0
rashe123123
ابو ابراهيم :
الله يحفضك ياغالي
2025-09-13 10:40:16
0
jegr027
Jegr Azad :
دەوامی زێرەڤانی زۆرە هەوڵی چاککردنی بدەن
2025-09-13 15:58:54
1
babe.yosf1
ali.bani :
ھەر ھەبی جەنابی فەرماندە
2025-09-13 11:46:29
0
user170934837061
ابوجاسم الجحيشي :
تاج راس سيدي
2025-09-13 17:46:20
0
sameh_surchy
sultan_surchy :
فه رمانده 🦅🫡
2025-09-13 17:45:42
0
shwan.ramazan1
Shwan Ramazan :
گه وره م
2025-09-13 15:27:18
0
hama._.bradosty
﮼محمد ﮼مالاحمد🖤 :
Farmandaa👑💛
2025-09-18 13:04:28
0
alialaa0809
alialaa0809 :
هه ر ساخ سلامت بى قوربان
2025-09-13 16:31:52
0
esoking021
Eso :
ئەی نەیگوت ئەوانەی ساڵێکە بایۆمەتریان کردووە چیان بەسەردێ ؟؟
2025-09-13 20:53:43
1
user2641018901184
احمد :
❤❤❤❤❤🥰🥰🥰❤❤ هه بژيت فه رمانده هيژا ❤🥰❤❤❤🥰🥰❤❤
2025-09-14 05:02:08
0
user2394251029395
ئيلون كوﻻن :
هةرساخبى فةرماندة زيرةڤانی هيزي يةكةمة🥰
2025-09-13 16:45:29
0
bavejod07
bave jod07 :
هربجي سيدي الله يحميك ويحفظك من كل شر يارب
2025-09-14 10:15:20
0
nihad_harki_art
𝐍𝐈𝐇𝐀𝐃 𝐇𝐀𝐑𝐊𝐈 :
Farmanda♥️💛♥
2025-09-14 04:36:29
0
dsp0rt
Ķīٍñg :
گەورەم💛❤️🫡
2025-09-13 11:22:41
0
newzad_chali
Newzad Çalî :
2025-09-13 21:34:03
0
userkeeyp0fveu
خضر الياس778 :
💛💛💛💛💛💛💙💙💙💙💙💙💙💙💙💙🌺🌺🌺🌺🌺🌺
2025-09-14 08:39:21
1
kawar.shexki
kawar.shexki :
🥰🥰🥰
2025-10-19 20:04:07
0
arazmahmud1
arazmahmud1 :
❤❤❤
2025-10-15 15:42:27
0
44___ut
عيس شنگالی :
🥰🥰🥰
2025-10-14 18:38:09
0
adnan.kurdi7
Adnan Kurdi :
🌹👑💝
2025-10-13 23:04:39
0
abdullah.zebari1
Abdullah Zebari :
🥰🥰🥰🥰🥰❤❤❤❤❤❤🌹🌹🌹🌹🌹🌹
2025-10-11 21:41:23
0
nihadabd08
Nihad-abd :
🌷🌷🌷🌷🌷🌹🌹🌹🌹🌹
2025-10-07 15:56:49
0
To see more videos from user @farmanda_zeravani, please go to the Tikwm homepage.

Other Videos


About