@abdullahkurdi1994: {ولو ترى إذ الظالمون فى غمرات الموت} و ئه‌گه‌ر له‌وكاته‌دا كه‌ سته‌مكاران له‌ ناره‌حه‌تی و په‌له‌قاژه‌ی مه‌رگدان ببینی چۆن گرفتاربوون {والملائكة باسطوا أيديهم} فریشته‌ی گیانكێشانیش ده‌ستیان لێده‌كه‌نه‌وه‌و لێیان ده‌ده‌ن {أخرجوا أنفسكم} و پێیان ده‌ڵێن: ده‌گیانی خۆتان له‌جه‌سته‌تان ده‌ربهێنن وبینێرنه‌ لای قارو توڕه‌یی خوای گه‌وره‌، دیاره‌ ئه‌وانیش بۆیان ده‌رنایه‌و، فریشته‌كانیش له‌پشته‌وه‌ تێیان ده‌سره‌وێنن {اليوم تجزون عذاب الهون} پێشیان ده‌ڵێن: وا ئه‌مڕۆش به‌ئه‌وپه‌ڕی سه‌رشۆڕیی و ریسواییه‌وه‌ جه‌زره‌به‌و تۆڵه‌ ده‌درێن {بما كنتم تقولون على الله غير الحق} چونكه‌ له‌ دنیادا له‌سه‌رخوا درۆتان هه‌ڵده‌به‌ست و قسه‌ی نابه‌جێتان ده‌كرد {وكنتم عن آياته تستكبرون} وله‌به‌رامبه‌ر ئایه‌ته‌كانیشیه‌وه‌ خۆتان به‌زل ده‌زانی

Abdullah kurdi☝️
Abdullah kurdi☝️
Open In TikTok:
Region: IQ
Saturday 13 September 2025 18:48:21 GMT
199
75
1
0

Music

Download

Comments

hazharmuhamed94
HaZhar.M.M🫡🫴💔💪❤️‍🩹 :
🥰🥰🥰
2025-09-13 19:18:19
1
To see more videos from user @abdullahkurdi1994, please go to the Tikwm homepage.

Other Videos


About