@lele.eth: وترابوو کە ئێمە بەجێهێڵراوین تا لەسەر ڕێگەیەک ڕێ بکەین کە تەنانەت بونیشی نیە، هیچ کەس پێیدا تێپەڕ نەبوە، تەنها بەڵێنی گەشتنت پێ دەدات. هیوایەک کە وەک خۆر دەدرەوشێتەوە، ڕوناکیەک دەچێتە ناو قوڵایی ئەندێشە تەنانەت تاریکترین گومانەکانیش دەڕوێنێتەوە و بەجۆرێکە ترس چیتر سێبەر دروست ناکات. ئەو ڕوناکیە لە ناخی ئاگرێکەوە دێت، ئاگرێکی بێ بەزەیی و برسی، لەسەرخۆ بەڵام کاریگەر. ئەو باوەشەی ژیان بۆت دەکاتەوە توند دەتگرێت وەک تامەزرۆیی دایکێکە بە ڕەحم بۆ کۆرپەلەکەی، باوەشێکە کە بەندت دەکات کوێرت دەکات هەتا ئەو ساتەی بڵێسەی ئەو ئاگرە دەگاتە بەر پێت و دوکەڵی دەتخنکێنێت. چیتر تۆ ناوت نیە، ئامانجت نیە، تەنانەت گرنگیش نیت. تۆ ئێستە تەنها سوتەمەنیەکیت کە بەردەوامی بەم ئاگرە دەدات زیاتر و زیاتر بسوتێت، ئاگرێک لە پاش خۆی تەنانەت خۆڵەمێشیش بەجێناهێڵێت تا دڵنیا بێت بۆ هەمیشە لەبیر دەکرێیت وەک ئەوەی بونت نەبوبێت. #مردن #ژیان #ساتان #خودا

gothic //لییث
gothic //لییث
Open In TikTok:
Region: IQ
Monday 29 September 2025 22:44:28 GMT
170535
11093
458
1754

Music

Download

Comments

To see more videos from user @lele.eth, please go to the Tikwm homepage.

Other Videos


About