@omed488: باوكی ناوی عەبدوڵایە و باشترین و بەڕێزترین كوڕی عەبدولموتەڵیب بووە، و بچووكترین كوڕی ماڵ بووە. دایكی ئامینەی كچی وەهب كوڕی عەبدولمەناف كوڕی زوهرە كوڕی كیلاب، باشترین كچی قوڕەیش بووە لە سەردەمی خۆیدا و خاوەن باشترین پشت و خێزان بووە، باوكیشی بەڕێزترین كەسی بەنی زوهرە بووە. مامەكانی عەباس حەمزە زوبەیر موقووەم حارث غیداق قوتم عەبدولكەعبە جەحل ئەبولەهەب ئەبوتاڵیب ضرار پورەكانی عاتیكە ئاروی ئوم حەكیم برة صەفیە لەدایكبوونی بابەتی پەیوەندیدار: شوێنی لەدایکبوونی پێغەمبەر دوای ئەوەی تەمەنی عەبدوڵا گەیشتە نزیكی 25 ساڵی هاوسەرگیری كرد و بووە خاوەنی منداڵێك، كاتێك محەمەد ﷺ تەمەنی دوو مانگ بوو لە سكی دایكیدا باوكی بۆ مەبەستی بازرگانی گەشت دەكات بۆ شام و لە ڕێگادا لە شاری مەدینە نەخۆش دەكەوێت و ماوەی مانگێك لەوێ دەمێنێتەوە و دواتر كۆچی دوایی دەكات و لە (دار النابغة) دەنێژرێت. لەدوای خۆی پێنج وشتر و كۆمەڵێك مەڕ و خزمەتكارێكی ئەسیوبی (حەبەشی) بەناوی (بركة) كە پێی دەوترا ئوم ئەیمەن جێدەهێڵێت بۆ ئامینە. لەدوای تەواوكردنی نۆ مانگ لە سكی دایكیدا محەمەدی كوڕی عەبدوڵا لەدایكدەبێت لە شیوی ئەبوتاڵیب لە ماڵی ئیبن یوسف، كاری مامانییەكەی لەلایەن دایكی عەبدولڕەحمانی كوڕی عەوفەوە بۆ ئەنجامدرا كە یەكێكە لە هاوەڵانی نزیكی پێغەمبەری خودا ﷺ. لەدایكبوونەكەی كەوتە دووشەممەی 12ـی ڕەبیعولئەوەلی مانگی كۆچی، ڕۆژی لەدایكبوونی لەلای مێژوونووسان بە هەریەك لە ڕۆژەكانی 8 و 9 ـی مانگ دانراوە و ئەهلی سوننەش دەڵێن ڕۆژی 12ـی مانگ بووە، لە مەزهەبی شیعەشدا بە ڕۆژی 17ـی مانگ دانراوە لە ساڵی فیل. كە دەكاتە 22ـی نیسانی ساڵی 571ـی زایینی. هەندێك لەوانەی دەیگڕێنەوە وتویانە كە محەمەد ﷺ بە سوننەتكراوی لەدایكبووە، هەندێكیش دەڵێن باپیری لە ڕۆژی حەوتەمی لەدایكبوونی خەتەنەی كردووە، ئامینەی دایكی لەكاتی سكپڕی بە محەمەدەوە ئازاری زۆرێك لە ژنانی دیكەی نەبووە وەك قورسبوون، یاخود خواردنی خاك و هەندێك ڕەفتار لە لە سكپڕەكان دەبینرێن. دواتریش باپیری ناوی محەمەدی بۆ هەڵدەبژێرێت كە ناوێكی تاكە و نموونەی نەبووە و بە واتای سوپاسكراو دێت. #رسول_الله #اللهم_صلي_على_نبينا_محمد #بەسەرهات #چیرۆک #بەسەرهاتێکی_گرنگ
Omed
Region: IQ
Wednesday 01 October 2025 21:33:32 GMT
Music
Download
Comments
There are no more comments for this video.
To see more videos from user @omed488, please go to the Tikwm
homepage.