@bun.tm.trng726: Tâm Trạng Radio 😭❤️#binhyen #tamtrangbuon #nhactamtrang #tamtrang #giaitritiktok

Buồn Tâm Trạng
Buồn Tâm Trạng
Open In TikTok:
Region: VN
Saturday 04 October 2025 11:09:19 GMT
6203
169
4
13

Music

Download

Comments

...danhthithanhthao90
🌻𝓣𝓱𝓪𝓷𝓱𝓣𝓱ả𝓸🌻 :
chuẩn ♥♥♥
2025-10-28 09:23:09
0
doan.hdoan
Doan Hdoan :
chinh xac
2025-10-22 22:11:17
0
iu.cng083
cubin🐍 :
🥰🥰🥰
2025-10-09 09:09:14
0
dyje26j2wtd7
@trangnguyễn2662 :
🌹🌹🌹
2025-10-04 11:14:30
0
To see more videos from user @bun.tm.trng726, please go to the Tikwm homepage.

Other Videos

[بِسْمِ اللَّـهِ الرَّحْمَـٰنِ الرَّحِيمِ* ١ الْحَاقَّةُ] کارەساتە سەختەکە (رۆژى قیامەت) ڕاستەو دێتە دیى و هیچ گومانێکى تێدا نییە.  [٢  مَا الْحَاقَّةُ ] چیە ئەو کارەساتە بەرهەقە ڕوو دەدا؟ مەبەست ئەوەیە کە ئەوەندە قورس و گران و سەختە، جێگەى پرسیارو بیر لێکردنەوەیە.  [٣  وَمَا أَدْرَاكَ مَا الْحَاقَّةُ ] تۆ چووزانیت ئەو کارەساتەى ڕوودەدا چییە؟ ئەگەر خوا هەندێکیت بۆ باس نەکات، سەرەڕاى ئەوەش هێشتا بەتەواوى لێى حاڵى نابیت تا بە چاوى سەر نەیبینى.. بەڵێ دەبوو ڕۆژێکى ئاوا کەس نکووڵى لێ نەکردایە کەچى .  ( كَذَّبَتْ ثَمُودُ وَعَادٌ بِالْقَارِعَةِ ) الحَاقّـَة : ٤ [٤   كَذَّبَتْ ثَمُودُ وَعَادٌ بِالْقَارِعَةِ ] سەموود (واتە: هۆزەکەى صاڵح) وە (عاد) واتە: قەومەکەى (هوود)، بڕوایان بە ڕۆژە تێکشکێنکەرەکە نەهێناو، بە درۆیان زانى، بۆیە خواى گەورەش لێیان توڕە بووو لە ناوى بردن، وەک ئەفەرموێ:  [٥ فَأَمَّا ثَمُودُ فَأُهْلِكُوا بِالطَّاغِيَةِ ] جا هۆزى سەموود- گەلى صاڵح بە هۆى سەرکێشى خۆیانەوە- بە نەعرەتەیەکى ئێجگار گەورە تیاچوون، پاش بڕینى هەموو بیانووەکانیان، وەک لە ئایەتى تردا ئەفەرموێ: [كذبت ثمود بطغواها].  [٦  وَأَمَّا عَادٌ فَأُهْلِكُوا بِرِيحٍ صَرْصَرٍ عَاتِيَةٍ ] وە هەرچى (گەلى) عادیش بوو- کە خوا پەیامبەرێکى بۆ ناردبوون- بە باو گەردەلوولێکى ساردى سەختى هەرە بەهێز لە نێو چوون.  [٧سَخَّرَهَا عَلَيْهِمْ سَبْعَ لَيَالٍ وَثَمَانِيَةَ أَيَّامٍ حُسُومًا ] بە حەوت شەوو و هەشت ڕۆژ لەسەر یەک خوا زاڵى کرد بەسەریاندا، دەڵێن لە بەیانى چوارشەممەوە دەستى پێکرد، بۆ ئێوارەى چوارشەممەى ئاییندە، چوار ڕۆژى لە کۆتایى (شوبات)و، سێ ڕۆژیش لەسەرەتاى (ئازار)ەوە کە پێى دەڵێن: بورجى پیرەژن، چونکە وەک (مامۆستا خاڵ دەڵێ) پیرەژنێک لە گەلى عاد لە ژێر زەمینێکدا خۆى دەشارێتەوە تا لە ڕۆژى هەشتەما خۆى دەردەخاو ئەویش ڕەق دەبێتەوە (خواش چاکتر دەزانێ). [فَتَرَى الْقَوْمَ فِيهَا صَرْعَىٰ كَأَنَّهُمْ أَعْجَازُ نَخْلٍ خَاوِيَةٍ ] جا ئەگەر لەوێ بوایەت ئەو گەلەت دەدی لەو شەوان و رۆژانەدا بە مردوویى کەوتوون وەکو کۆتەرەى پواوى دارە خورما، لە جێیەکى تردا دەفەرموێ: [فأصبحوا لايرى إلا مساكنهم] وایان لێهات خانووەکانیان نەبێ هیچ شتێکیان نە دەبینرا، لە فەرموودەیەکى (متفق علیە)یشدا هاتووە: ((نُصِرْتُ بِالصَّباَ، وَأُهْلِكَتْ عاَدٌ بِالدَّبُور)). صحيح البخاري، كتاب الجمعة، أبواب الاستسقاء، باب قول النبـي، نصرت بالصبا، حديث: ‏١٠٠١‏، صحيح مسلم، كتاب صلاة الاستسقاء، باب في ريح الصبا والدبور، حديث: ‏١٥٤٦‏. واتە: خوا منى بەو بایە سەر خست و، دوژمنى پێ ڕوخاند کە لە خۆرهەڵاتەوە دەهات، (عاد)یشى بەو بایە قڕکرد کە لە خۆرئاواوە دەهات . [٨  فَهَلْ تَرَىٰ لَهُم مِّن بَاقِيَةٍ ] جا ئایا دەبینى کەسیان مابێتەوە.؟#قورئان_ئارامی_دڵان🕋📿 #سلێمانی_هەولێر_کەرکوک_دهۆک

About