@balen.mukryani: ! شــارچــیــەتــی ! هۆهەولێری کۆیلە و سلێمانی بەڕەلا و دهۆکی زمان خوار و هەڵبجەی بێ مانا ئێمە لەماڵێدا دوو خوشک دوو برا بوین زوو زوو ئەگەر دەچووینە سەفەرێک هەر چوارمان لەپشتی سەیارەوە سوار دەبووین و دایکشم هەمیشە وەک ڕێز لەپێشەوە دەبوو وەک تەبیعاتی هەر منداڵێک کە سواری سەیارە دەبووین شەڕمان بوو لەسەر ئەوەی کامان بکەوینە لای جامی سەیارەکە دەبوە کێشە و دەمەقاڵێمان بابم بەیەک قسە هەموومانی سڕ دەکرد و دەیگوت بابە ئەنگۆ چوار کەسن لەگەڵ یەکدی ناحەوێنەوە ئەدی دە و بیست بونایە چتان دەکرد ... ئەو دەردەم وەک ئێستای کوردستان دێتە بەرچاو خۆمان چوار پارێزگاین خاکی زیقار و تۆزی نەجەفمان بەسەر ئەگەر ۲۰ پارێزگا باین چمان دەکرد ؟! دۆستانی ئازیزم مەردی خودا بن ئەو قینە بێ بنەمایە تەرک بکەن ، لەجیهان کێبڕکێی پێشکەوتنی نێوان شارەکان هەیە ، بەڵام لەکوردستان شارچیەتی وشکاندنی شارەکان بەدی دەکرێ. سەیری ئەو نەفسە نزمە ! سلێمانی کەیفی بە بەهەڵبجە نایە خۆشیان لەنێوان خۆیان ئەسڵ زادەیان هەیە هەندێکی بەلادێ ناو دەبەن وەکو ئەوەی گەلێکی هەڵبژێردراوی خودا بن وەکو ( بەنی ئیسرائیل ) ئەوجە با گەورەتری بکەین هەموویان دژی هەولێر یەک دەگرن بە کۆیلە و هەولێری هەولێری ناویان دەبەن هەولێریش بەپێچەوانەوە بۆ سلێمانی بە بەڕەڵای و گاڵتەکردن بەزمان هتد .. ناو دەبەن وەکو ئەوەی هەولێر شامی شەریف بێت...! دەردەکە لێرە کۆتای نایێ ئەوجارە هەردووکیان پێکەوە دژی دهۆک :زمان خوارن تۆ سەیری ئەو قسەیە !!! وەکو ئەوەی خۆیان زمانیان گەڵێک خاوێن بێت!؟ ئەوجارە هەر چواریان پێکەوە دژی کوردستانی ڕۆژهەڵاتن پێان دەڵین ئێرانی !؟ بەپێنج هەزار دەتوانم بتکڕم!!! هەر بەڕاست قێزت لەخۆت نەکردوە کە ئەم تێکستەت خوێندەوە؟! چ فەزاحەتێکە ئەم تێگەیشتنە ! کوردی ڕۆژهەڵات ڕۆژ و شەوی خستۆتە سەر یەک تا منداڵانی لەبرسان نەمرن لەبەر خراپی وەزعی ئابووری چ ئەخڵاقێکە لەو حاڵە خراپەی برایەکی پێ بڵیت بەپێنج هەزار دەتکڕم !؟ ئاخر خودا دوو دیناری پێداوی ئەوە ڕێزتە خۆت لەبیر چوو ساڵی ١٩٩٢ لە ڕۆژ هەڵاتی کوردستان ڕاکردنت بەدوای لۆری بۆ وەرگرتنی چەند نانێکی وشک و ڕەق؟؟؟ سلێمانی مەنبەعی میوان دۆستی و شعر و ئەدەب ، چ بوێریێکە بڵی بەڕەڵا !؟ هەولێر ماڵی کوردانە جوانی و ناخی ئەو شارە بەجۆڕێکە هەر کەسێک لێ بژی هەست بەتەنهایی ناکا چ کەم و کوڕتیە پێ بڵی کۆیلە!؟ هەڵبجەیەک کە ئەو گەنج و لاو و پیرە نازدارانەیان شەهید بوون بەبۆمبی کیمیاوی لەپێناو ئەمرۆ چ ئەرزشێکە بوێری ئەوە بکەی قسەی پێ بڵی وپیان بڵی لادیێ؟؟ دهۆکێک بەو دەنگ خۆشی و جوانی زمانە ڕەسەنەیان کە سەرچاوەی ڕیتم و گۆرانی و زمانی جوانمان پێان بڵی زمان خوار ! وازبێنن ، وەرن یەک گربن ئاخر چوار شارین پێک ناێین ببینە بیست چی ڕوودەدا ؟! لەکۆتایدا دەڵیم : لەژێر ئاسمانی خودا کەس لەکەس کەمتر نیە یان کەس لەکەس گەورەتر و ڕێزدار تر نیە مەگەر لەخواپەرستی نەبێ ئەویش لەژێر ناو نیشانی ئەو ئایاتەیە کە خوای پەروەردیگار لە سوڕەتی (الحجرات) ئایەتی ۱۳ دەفەرمووێ ﴿ ان اکرمکم عند الله اتقاکم﴾ واتا (بێگومان بەرێزتریشتان لاى خوا، ئەوانەن کە بە تەقوا ترو خۆ پارێزتر بێت، وە لە سنوورەکانى خوا نەترازێت). بە سوپاسەوە وەرگیراوە# #کوردستان
بّەڵێنًیـــ مام دِلَشِأُدِیـ🦅
Region: IQ
Monday 03 November 2025 14:36:43 GMT
Music
Download
Comments
Au :
تۆش بەم پۆستەت دڵی ئێمەی کەرکووکیت شکاند و ئێمەت لە کوردستان جیاکردەوە و ناوی کەرکووکت نەبرد😢
2025-11-04 00:03:54
6
gharib :
ئەی خۆت خەڵکی بەنگلادیشیت؟؟؟ ههههه
2025-11-04 15:55:45
12
❤️☀️💚خێڵان :
هەتا حاڵی سەرۆک و میلەت ئاوا بێت قەت کوردستان نابێت بەدەوڵەت
2025-11-06 11:54:21
0
ژیر🦠⛄ :
هەڵەبجەی بێ مانا چیە بۆم ڕونکەرۆ
2025-11-04 09:03:51
0
ئاشنا🤎" :
بێ زەعمەت ئەم نوسینەیی کاپشن کۆپی هەیە؟؟
2025-11-04 17:10:54
1
﮼لیسا🖤 :
کۆپی هەیە بەڕێز؟♥
2025-11-04 11:57:49
1
𝘿-𝙃𝙖𝙢𝙖★ :
دەست خۆش ئەتوانم داوای ئەو تێکستەت لێبکەم ئەکید بەناوی جەنابتەوە دای دەنێنەوە بژیت.
2025-11-04 13:56:37
3
🌻Shene🌙 :
کەس رەخنە نەگرێ. جوان تێکستەکە بخوێنەوە انجا تێدەگەن. منیش سەرەتا. ویستم قسە بکەم بەڵام دوای تێکستە. هیچم نیە بیڵێم. 👏👏👏👏
2025-11-04 11:57:46
42
Aisha🪄💛’ :
قسەکانت هەق وایە بەزێر بنوسرێنەوە💔
2025-11-04 12:09:59
3
🩷shayma🩷 :
دەست خۆش بەردەوام بە👏👏
2025-11-04 16:19:03
1
Shady :
ئةي ئێمەی کەرکوکی کورف نین غةدرت ليمان كرد🥺💔
2025-11-05 13:55:20
0
ڕودینا ڕانیه یی🐆❤ :
ڕانیە ی نە گرتە وە شکور 🤲🤲😂
2025-11-04 21:04:59
2
✨ :
زۆر جوان بوو بژی😍
2025-11-05 13:37:48
0
Srwa 🌹♥️ :
جوانت فه رموو ئافه رين
2025-11-05 14:17:27
1
bag :
dast xosh
2025-11-04 16:59:04
0
Mohamed🤎🌞✌️ :
دەست خۆش جوانت فەرموو
2025-11-04 09:52:13
0
⚜️نـــازەنـیــن⚜️ :
قسەی دڵت کردم ئەک رەحمەتت لێبێ نازانم کورد کەی واز ئەهێنێ لەسەر یەک خۆری کەی وەک یەک میلەتی یەگرتوو ئەبێت کورد یەکم دوژمنی خۆیەتی 💔
2025-11-04 16:28:04
9
❤️🔥GARDI❤️🔥 :
ئیستا تۆ کامەی🦦
2025-11-04 13:29:47
0
💈 بلباس💛 :
بژی برام سه رکه وتو بیت جوانت فه رمو
2025-11-04 22:53:48
0
hamisha :
ئەک بژی
2025-11-04 18:28:30
0
لا——لە :
ئێ ئەو سرودە چیە داتناوە؟؟؟!!!😅😅😅
2025-11-04 17:33:20
0
شنه خان :
ده ست خوش بياوى مه رد
2025-11-04 08:57:40
0
sh :
شای پیاویت نەتەوەی کورد گەنجی ئاوای پێویستە
2025-11-04 20:42:31
0
🥞🍯شـــیــلان🍯🥞 :
دەستخۆش
2025-11-04 16:10:55
1
Shakra🖤🦩 :
Har bzhi har dardeki kurd u sharakan badast kurdawaya xwda bashman bo bene 👌
2025-11-04 16:45:06
1
To see more videos from user @balen.mukryani, please go to the Tikwm
homepage.