@jrewa_: ‎من دەڵێم شاری دڵم باغ و گوڵستانە، کەچی ‎عەقڵ ئەڵێ نا، قەسەبەی شۆڕشی مەستانە، نەچی ‎من دەڵێم نوختەیی ئەو ڕەوزەیی ڕیزوانە، دەچم ‎ئەو دەڵێ نا، ڕەشە، جێڕاوگەیی شەیتانە، نەچی ‎من دەڵێم مەسکەن و ئارامگەیی جانانە، دەچم ‎ئەو دەڵێ سەربەسەری تێک چووە، وێرانە، نەچی ‎من دەڵێم جێگەیی هەر شێت و جنوونانە، دەچم ‎ئەو دەڵێ نا، زەدەیی پەنجەیی پەرییانە، نەچی ‎من دەڵێم مەرکەزی ئەسراری حەریفانە، دەچم ‎ئەو دەڵێ جێ تەمەعی چاوی حەسوودانە، نەچی ‎من دەڵێم وەختی خەتەر مەئمەن و قەڵغانە، دەچم ‎ئەو دەڵێ کونکونە، جێگەی سەرەپەیکانە، نەچی ‎لەو هەموو چوون و نەچوونە سەری سووڕ ما «کامیل» ‎من دەڵێم جوانە بچم، ئەو دەڵێ وا جوانە، نەچی سەید کامیل ئیمامی ڕوونکردنەوە : کێشەی نێوان مێشک و دڵ، یان عەقڵ و هەست کێشەیەکی لەمێژینی مرۆڤە، دڵ بە مەرکەزی هەست و مێشک بە ناوەندت عەقڵ دانراوە. دەرویش و شاعیران و هەستیاران ویستوویانە بکەونە شوێن دڵیان و هەست بە سەر عەقڵ و مەنتیقی ویشکدا زاڵ بکەن، فەیلەسووف و سۆفی و ئەهلی کەلام بە بێ هیچ دوو دڵیەک، پێچەوانەی دەروێش و شاعیران بوون واتا بەتەواوی کەوتوونەتە شوێن عەقڵ و جڵەوی کارەکانیان نەیاوە بەدەستی هەست و سۆزەوە، سەید کامیل یش گیری خواردووە لەم بەینە چوونکە ئەو لە لایەکەوە شاعیری دڵە و عاریفە و لە بنەماڵەی شێخانە، لە لایەکی دیکەشەوە مەلای دوازدە عیلم و پێش نوێژە ، لە ئەنجامدا کەوتۆتە بەینی هەردوو لایەکەوە و نازانێت کام لایە بگرێت، لە شیعرەکەشیا هەلوێستی روونە، ئەو دەیەوێ بەرەو شاری دڵی بڕوات و لە هەموو ماوەی وتووێژەکەدا لەسەر هەڵوێستی خۆی دەمێنێتەوە، ئەو دڵ بە باغ و گوڵستان، باخی بەهەشت، ئارامگەی جانان، شوێنی شێت و مەجنوونان، مەرکەزی ئەسراری حەریفان و مەئمەن و قەلغانی کاتی مەترسی دەزانێت، بەڵام لە لایەنەکەی ترەوە واتە لایەنی عەقڵ، وەکو مڵۆزمێک لەبەرامبەریدا دەوەستێت و تەفسیرێکی جیاواز لە تەعبیرەکانی ئەو ئەیات بە دەستەوە، عەقڵ واتە هەموو مزگەوت نشینان کە نوێژ دەکەنە بەرتیل و نە خودای دەدەن بۆ ئەوەی لە ئاگری جەهەننەمیان بپارێزێت، شاری دڵ بە شاروچکەی راپەرینی سەرخۆشان، ڕەش، جێ ڕاوگەت شەیتان، شێواو و وێران، زەدەی پەنجەی پەریان، جێگەی تەماعی حەسوودان و کونبووی سەری پەیکان دادەنێن و پێی دەلێن دوورکەوەوە، نەکا بچیە شوێنێکی وا مەترسیداری بێ متمانە، وەرە لای خۆمان و لەبیری داهاتووتدا بە، پاشەکەوت بکە و دوارۆژت دابین بکە. #fyp #جریوە #دادیار #شعر #شیکردنەوە

جریوە
جریوە
Open In TikTok:
Region: IQ
Saturday 15 November 2025 17:05:43 GMT
29620
1284
9
82

Music

Download

Comments

king_slyaer
king :
چۆن کۆپی بکەم کاپشنەکە
2025-11-16 18:07:14
0
youns_k09
“ مـــوبـــتــــەلا “ :
شیعرێکی تابڵێی جوانە✨️👏
2025-11-16 01:19:12
2
goran.farhan
Goran Farhan :
من دەڵێم شاری دڵم باغ و گوڵستانە دەچم ،
2025-11-22 21:03:19
0
22722mn
فـــــــــــــــــخـــــــم :
شعری سید کاملی ئیمامی کەناسراوە بەئاوات زەنبیلی
2025-11-21 10:40:47
0
m.m.1772
Haaammma :
Das xosh
2025-11-16 19:43:56
0
lol820501
lol :
🥰🥰🥰
2025-11-19 02:12:13
0
nechir_1997
🖤Nechir🖤 :
🥰🥰🥰
2025-11-15 17:22:39
0
san_kurd911
𝐒𝐀𝐍 :
✨✨✨
2025-11-15 17:09:38
0
To see more videos from user @jrewa_, please go to the Tikwm homepage.

Other Videos


About