@muhamad_barznjee: بێ هەست خۆزگە خەمم بۆت خەم دەبو ئازارت لەدڵ كەم دەبو خۆزگە جارێ تۆ دەهاتی دەتوت بۆ شێواو و ماتی ئەتبینی لەرزینی دەستم پەنجەرەی شكاوی هەستم ئەشكی قەتیس ماوی چاوم مەدهۆش دەبوی چۆنە ماوم گوێت ئەگرت لەم دڵە تاوێ لەحالمت دەكرد هەر چاوێ تێ ئەگەشتی لەبرینم لەشەوانی پڕ گرینم لەدوریت هەر غەم دەچێژم وەك باران ئەسرین دەرێژم خۆزگە ئەشیام تۆ لەیادكەم یان دڵ بەكەسێكتر شادكەم چیدی دڵ لانەی خەم نەبێ یادت بۆ روح هەر سەم نەبێ چیدی قەڵای خەیاڵ نەگریت چیدی دییەم بێناز نەگریت تاكەی من دیلی خەمت بم؟ تۆ خار و من هەر شەمت بم تاكەی بەمن ناكەی هەستێ؟ دەرنابری هیچ مەبەستێ یان وەرە یان روحم بكێش تاچیتر دوریت نەمدا نێش بێی سەوز دەبێ ڕەزی دڵ شادبونە پێت گشت حەزی دڵ تاڤگەی نیگات بۆ دەبری لێم؟ دەرگای سۆزت بۆ دەگری لێم؟ هەتوانی دڵی بێچارە وەرە وەك شنەی ئێوارە یەك بار وەرە بۆ دیدارم ڕەنگم زەردەو لێو بەبارم سەیری ناخی دەروونم كە شیفای داخی دەرونم كە ئەم هەستی سارد و سۆلەیە بلێ باجی كام تۆلەیە؟ خۆ هەر بارانی بەسۆز بوم خۆ هەر بە بەقاو دڵسۆز بوم ئێستا لەچی تۆ بێدەنگیت؟ دەریای ئیهمالی و بێ ڕەنگیت؟ خۆزگە ئەشیام تۆ لەیادكەم دڵ بەكەسێكتر شادكەم چیتر دیڵی خەمت نەبم پەروانەی دۆر شەمت نەبم وەڵێ چیبكەم ئا لەم دڵە هەڵبژاردەی ، تۆ یان گڵە محمد برزنجی #kurdistan
muhamad_barznjee
Region: IQ
Friday 05 December 2025 21:42:50 GMT
Music
Download
Comments
kasakai.jaran :
نااااااا یائیلایی خامەت ڕەنگین
بەس بەئەرک نەبێت گشتیم ئەوێت..، کۆپی بکەم...؟
2025-12-06 15:34:28
0
To see more videos from user @muhamad_barznjee, please go to the Tikwm
homepage.