@safhia.ajman:

Safhia tadbeer ajman
Safhia tadbeer ajman
Open In TikTok:
Region: AE
Friday 23 May 2025 16:36:27 GMT
487
18
0
1

Music

Download

Comments

There are no more comments for this video.
To see more videos from user @safhia.ajman, please go to the Tikwm homepage.

Other Videos

‎ مەولان : نیگای شێر ئاسات چەندە بە سامە ، چەندە مەرگ بەزێنە ! ‎پێم بڵێ تۆ چیت وەها بێ پەروای لە تیغی ژاراوی دوژمنت کە هەتاکو دوایین نەفەسی ژیانی لێ ستاندی ؟! جا تۆ چی نیت ؟! تۆ رۆڵەی وڵاتی بەفر و خوێنیت ، تۆیت نەوەی ( دیاکۆ ) ، هێشتا خوێنی ( کەیخوسرەو ) لە دەمارەکانتا هاتوچۆ دەکات ، نۆستالژیای ( میدیا ) خەریکە تەواوی وجودت دەکرۆژێ . ‎ئازادی ، ئامانجی هەرەبەرزی تۆیە کە چەند ساتێکی تر خوێنی گەشتی بۆ دەرێژی .  ‎چاوەکانت سوور هەڵگەراون وەلێ سووری دیدەت هۆکارەکەی هەرچییەک بێت ئەوا ترس نییە لە مەرگ ! بەڵێ ، ئاخر کورد و ترس دوو شتی تەواو لێکدیی دەچون و وێکرا هەڵناکەن ، لە فەرهەنگی کوردەواری دا بۆ ترس جێگایەک نییە ، نیگای تیژت چەقاندۆتە ئاسۆ ، ئەو شوێنەی یەکەمین مەنزڵی نەمری تۆی لێ ڕا دیارە ، بە تاڵوکەی ، خەریکە باڵ دەگری بەڵام ئەفسوس ، هەردوو مەچەکت توند لێکدی گرێدروان و برستی ئەوەت لێبراوە .  ‎ئەدی بۆ رەنگت هەڵنەبزرکاوە ، ئەی بۆ خۆت تیفتیفە داوە ؟!. جا بۆ نا ؟ ئاخر لای کورد ، مەرگ خۆی بۆخۆی زەماوەندە ، زەماوەندی نەمری و وەچنگهێنانی شەهادەت . بەڵام چاوی سوورت زادەی گریان نییە بەلکو هێمایە ، هێمای جۆش سەندنی نەفرەت ، نەفرەت لە خوێن ، نەفرەت لە شمشێر ، نەفرەت لە درندەیی ئادەمیزاد .  ‎من سوور دەزانم تۆ هەرگیز نەپاراویتەوە بۆ ژیان چون ئەمە لە سروشتی تۆی کورد ناوەشێتەوە وەلێ لە دوو داخوازی تۆ لە جەللادەکەت گومانێکم نییە .  ‎یەکەمیان ئەوەی کە دوایین هەناسەی ژیانت با بە پێوە ئۆغرکا نەک لەسەر چۆک ! دووەمیان ئەوەی کە با بکوژەکەت غەوارەیەک بێت نەک هاوزمانێک و هاوخوێنێکت ! دەزانم ئێستا زمانت شکاوە گۆ ناکەیت ، بەڵام دڵنیابە ئەوەی بە قسە نەتوت چاوەکانت درکاندیان .  #like #comment #foryou #fypシ #peshmarga #kurdistan🇹🇯️ #kxk

About